رووداوێکی دیکەی تەقینی غاز لە دهۆک برینداری لێدەکەوێتەوە

ئەمڕۆ رووداوێکی تەقینی غاز لە قەزای سێمێل روویدا و بەهۆیەوە ژنێک برینداربوو.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە لە ماڵێکی کۆمەڵگەی مسێریکی سەربە قەزای سێمێل روویداوە و لە ئەنجامدا ژنێک برینداربووە و زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

رووداوەکە بەهۆی تەقینی غازی ماڵانەوە روویداوە و بەهۆیە ئاگر لە ماڵەکە کەوتووەتەوە، کە دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.