ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم راگەیەندرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پله‌كانی گه‌رما كه‌مێک روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه‌كانیش نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
راشیگه‌یاند، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌یی 2 تا 3 پله به‌رز ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند،خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێت له تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
راشیگه‌یاند، خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و مه‌ودای بینینش له‌نێوان 10-9 كیلۆ مه‌تر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 42 پلەى سیلیزى