راگەیەندراوێک لە پۆلیسی هەولێرەوە لەبارەی رووداوی خنکاندنی پیاوێک
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، كه‌سێك به په‌ت خنكێندراوه، تۆمه‌تبار ده‌ستنیشانكرا.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تییدا هاتووه، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 16ـی حوزه‌یران 2022 دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بوونی تەرمێک لە پزیشکی دادی، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری مردنەکەی و دەستنیشانکردنی شوێنی ڕووداوەکە.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (شێرزاد قادر وەلی) کوژراوە، وەهەروەها لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دەستنیشان کرا، ناوبراو هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە.
هه‌روه‌ها پۆلیس روونیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه بە پەتێک خنكێندراوه و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە، لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر هۆکاری رووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار.