پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی سەروەری لەبارەی “دەستپێشخەریی” موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پابەند دەبن بە رێککەوتنەکانیان لەگەڵ رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی سەروەری، پێشیان وایە هیچ حکومەتێکی بەهێز بەبێ سەدرییەکان پێکنایەت.
لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، جه‌خت له شه‌راكه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی سه‌درییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، بێ ئه‌وان حكومه‌تێكی به‌هێز له عێراق دروست نابێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوە، به روونی رایده‌گه‌یه‌نین پابه‌ندین به رزگاركردنی نیشتمان، كه عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێن. جه‌خت له گفتوگۆی نیشتمانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێک دەکەینەوە، بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگات به كه‌ناری ئارام.
ئەوەش هاتووە، پێداگیری له برایه‌تی نێو ماڵی برایانی شیعه ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه‌ک له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆکوه‌زیرانی داهاتووی عێراق و نیشاندانی به‌رنامه‌ی كار كه په‌یوه‌ست بێت له‌گه‌ڵ واقیعی عێراق و به پاڵپشتی ته‌واوی پێكهاتەكان و هێزه سیاسییه‌كان.