راگەیاندنی ئەمنی: لە 3 پارێزگای جیاجیا 6 تیرۆریست دەستگیرکران

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی بڵاویکردەوە، لە 3 پارێزگای جیاجیا 6 تیرۆریست دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "هێزەکانی هەواڵگری بە هەماهەنگی هێزەکانی پۆلیسی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی توانیان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا 6 تیرۆریست لە هەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک، سەڵاحەدین و ئەنباڕ دەستگیربکەن".

ئەوەش هاتووە، 3 تیرۆریست لە سەڵاحەدین، 2 تیرۆریست لە کەرکوک و تیرۆریستێکیش لە ئەنباڕ دەستگیرکراوە.

شایەنی باسە، ئەو 6 تیرۆریستە بە ماددەی 4ـی تیرۆر راگیرراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.