راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی

فادی شەمەری، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

شوبات 4, 2023 11:42
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی
0

لایک

فادی شەمەری، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

فادی شەمەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی بەهای دینار ئاماژەی بەوە دا کە کۆبوونەوەی ئیستەنبووڵی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەرکەوتوو بووە.

لە تویتەکەدا وتی “کۆبوونەوەی ئیستەنبووڵی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەرکەوتوو بوو. بانکی ناوەندیش ژمارەیەک رێکاری نوێی راگەیاند کە کاریگەریی گەورەیان دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار، ئەوە وێڕای رێکارە تووندە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی دۆلار بە قاچاخ دەبەن و یاری بە نرخەکەی دەکەن”.

شەمەری دەشڵێت “بۆ گەندەڵکاران و ئەوانەی یاری بە نرخ دەکەن، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار دەگەڕێتەوە نرخی سرووشتی خۆی”.