راوێژکاری ئابووری کازمی: گەشەی بەرهەمی ناوخۆ لە 2023شدا بەردەوام دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • راوێژکاری ئابووری کازمی: گەشەی بەرهەمی ناوخۆ لە 2023شدا بەردەوام دەبێت

راوێژکاری ئابووری کازمی: گەشەی بەرهەمی ناوخۆ لە 2023شدا بەردەوام دەبێت

راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زیادکردنی پەرەپێدان بە کەرتی نەوت و کشتوکاڵ ئەمساڵ عێراق یەکەم دەوڵەتی عەرەبی بووە لە گەشەی بەرهەمی ناوخۆییدا، بۆ ساڵی داهاتووش وەک بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە گەشەی بەرهەمی ناوخۆ لە 2023دا بەردەوام دەبێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
راوێژکاری ئابووری کازمی: گەشەی بەرهەمی ناوخۆ لە 2023شدا بەردەوام دەبێت
0

لایک

راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زیادکردنی پەرەپێدان بە کەرتی نەوت و کشتوکاڵ ئەمساڵ عێراق یەکەم دەوڵەتی عەرەبی بووە لە گەشەی بەرهەمی ناوخۆییدا، بۆ ساڵی داهاتووش وەک بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە گەشەی بەرهەمی ناوخۆ لە 2023دا بەردەوام دەبێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلێدوانێکدا باسی لەوەشکرد، گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمساڵ 8.9 % بووە، ئەوەش ئاماژەی گەشە فراوانی بەرهەمی ناوخۆیی بو لە هەردوو بواری نەوت و کشتوکاڵدا، بەتایبەت کە عێراق تەواوی توانای خۆی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت خستەکار کە بەرهەمی رۆژانەی دەگاتە ملیۆنێک بەرمیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها لەبواری کشتوکاڵیشدا ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنان بگاتە ژمارەیەکی ئەرێنی کە ساڵی 2021 تێدەپەڕێنێ کە گەشەی ساڵانەی 1.4% بووە، هەردوو سەرچاوەی نەوت و کشتوکاڵیش هاوکاری دەوڵەت دەبن لەوەی بتوانت رێژەی بێکاری کەم بکاتەوە و گەشەی بەردەوامیش بە سەرجەم کەرتەکان بدات.

راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بەگوێرەی راپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکرێت گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ ساڵی 2023ش لە عێراق بەڕێژەی 5% بەردەوام بێت، ئەوەش هاوکاری گەشەی ئابووری وڵات و بەرزبونەوەی داهاتی تاک دەبێت.

16ی ئەم مانگەش بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی 2022 عێراق ببێتە یەکەمی وڵاتانی عەرەبی لە هەردوو بواری گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی و تێكڕای زیادبوونی داهاتی تاک، بەجۆرێک لەم کاتەدا گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی 8.9%ـی تێپەڕاندووە.