راهێنەری مان یو: رۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە

راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاند، هێشبەری یانەکە و ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە.

لەوبارەیەوە رۆژنامەوانی بەناوبانگی یتاڵی فابریتسیۆ رۆمانۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە کە لێدوانەکانی تین هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی جێگەی متمانەن و ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە.

شایەنی باسە ئەو رۆژنامەوانە وتیشی، "من ئاگاداری ئەو یاریزانەم، ئەو بژاردەی زۆری لەبەردەم دایە بەڵام بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵمان دەبێت".

پێشتر هەریەکە لە یانەی چێلسی ئینگلیزی و بایەرن میونخ ـی ئەڵمانی و ئتلەتیکۆ مەدرید ـی ئیسپانی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەیان دابوو.