عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکكۆماری عێراقدا تووانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ده‌ستبهێنێت و وه‌کو سه‌رۆکكۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، له‌كۆی 269 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه و له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکكۆماردا، د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید توانی به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 99 ده‌نگی د. به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆکكۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرێت.
د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید و د. به‌رهه‌م ساڵح له دوو گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆدا له كێبڕكێیه‌كی سه‌ختدا بوون و له گه‌ڕی یه‌كه‌میشدا ئه‌نجامه‌كه 99 به 157 ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید كۆتاییهات.