دەیان هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی کەرکوک دەکڕدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەیان هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی کەرکوک دەکڕدرێت

دەیان هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی کەرکوک دەکڕدرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دەیان هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی کەرکوک دەکڕدرێت
0

لایک

بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا- رووسیا و ئەو قەیرانی خۆراکەی تەنگی بە جیهانەوە هەڵچنیوە، تائێستا لە کەرکوک 86 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لەلایەن حکومەتەوە کڕاوە.

حوسێن قەنبەر، بەڕێوەبەرەی کۆمپانیای حبوباتی کەرکوک سەربە بانکی بازرگانیی رایگەیاند، بە نزیکەیی دوو هەفتەیە دەستیان بە کڕینی گەنمی جوتیاران کردووە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەمساڵ پارەی شایستەی جوتیاران راستەوخۆ دەدرێت، لە کاتێکدا ساڵانی رابردوو پارەی گەنمی جوتیاران درەنگ رادەستی خاوەنەکەی دەکرایەوە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای حبوباتی کەرکوک راشیگەیاند، بەهۆی تەنگ هەڵچنینی شەڕی ئۆکرانیا- رووسیا و بوونی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی خۆراک لە سەرانسەری جیهان، بۆیە ئەمساڵ هیچ سنوورێک بۆ کڕینی گەنم و دانەوێڵە دانەنراوە و هەرچەندێک بێت ئێمە ئامادەین لە جوتیارانی بکڕین و عەمباری بکەین.

وتیشی، تائێستا 86 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران کڕدراوە و پڕۆسەکەش بەبێ دابڕان بەردەوامی دەبێت.