هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرە لەلایەن 50 تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ی سعودیی بەردەوامە، كه به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌كی حووسییەکانەوە وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نیی ئارامكۆ گڕی گرتووه، ئاگره‌كه له دوێنێ ئێواره‌وه بڵێسه‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام تا ئه‌م به‌ره‌به‌یانییه هه‌ر خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی بوون.
ماڵپه‌ڕی “عه‌ره‌بیه” بڵاویكردووەته‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نیی ئارامكۆ له‌جیده به مووشه‌كێک كرایه ئامانج، له‌هه‌مانكاتدا وێستگه‌ی “موختاره” له ناوچه‌ی جازان كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام هه‌ردوو هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
هاوپه‌یمانی پشتیوانی شه‌رعی له یه‌مه‌ن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به درۆن مووشه‌كیان ئاراسته‌ی سعودیه كردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌یه‌ی كرد.
جالینا بوته‌ر، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتۆن هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی سعودیه سه‌ركۆنه ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كاره قبووڵكراو نییه.