دەنگەکانی لیستی ماکرۆن و میلانشۆ لەیەکتر نزیکن
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • دەنگەکانی لیستی ماکرۆن و میلانشۆ لەیەکتر نزیکن

دەنگەکانی لیستی ماکرۆن و میلانشۆ لەیەکتر نزیکن

لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنە گشتییەکانی فەڕەنسادا رێژەی دەنگەکانی ھاوپەیمانی ئەنسەمبڵ (بەیەکەوە) کە لە دەوری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕەنسا کۆبوونەتەوە و ھاوپەیمانی نوپێس کە بە دەستپێشخەری ژان لوک میلانشۆ چەپی توندئاژۆ دامەزراوە، نزیک لە یەکتر دەبینرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دەنگەکانی لیستی ماکرۆن و میلانشۆ لەیەکتر نزیکن
0

لایک

لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنە گشتییەکانی فەڕەنسادا رێژەی دەنگەکانی ھاوپەیمانی ئەنسەمبڵ (بەیەکەوە) کە لە دەوری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕەنسا کۆبوونەتەوە و ھاوپەیمانی نوپێس کە بە دەستپێشخەری ژان لوک میلانشۆ چەپی توندئاژۆ دامەزراوە، نزیک لە یەکتر دەبینرێت.

بەپێی ئەو ئەنجامە نافەرمییانەی کە وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا بڵاویکردووەتەوە، تەواوی ئەو دەنگانەی کە دوێنێ لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکاندا لە وڵاتەکە دراون، ژمێردراون.

لە وڵاتەکە کە زۆرینەی پەرلەمان بە 289 پەرلەمانتار بەدەستدەھێندرێت، ھاوپەیمانی ئەنسەمبڵ کە لە دەوری ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەتەوە نزیکەی سەدا 25.75ـی دەنگەکان (پێنج ملیۆن و ٨٧٥ ھەزار و ٥٦١ دەنگ)ی بەدەستھێناوە.

هەرچی لیستی یەکێتیی نوێی ژینگەیی و کۆمەڵایەتیی خەڵکە، کە لەلایەن پارتی “فەرەنسای نەبەرد”ی میلانشۆوە بە بەشداریی سۆشیالیستەکان، سەوزەکان و کۆمۆنیستەکان پێکهێندراوە، سەدا 25.7ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 

لە کاتێکدا رێژەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانیی راستی توندڕەو (RN) سەدا 18.68ـە، پارتی ناوەندی راستی کۆمارییەکان (LR) سەدا 10.42ـی دەنگەکانیان کۆکردووەتەوە.

لە فەڕەنسا کە 48 ملیۆن و 900 ھەزار دەنگدەر تۆمار کراون ژمارەی ئەو کەسانەی کە نەچوونە بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان سەدا 52.49 بووە. بەپێی ئەمە زیاتر لە نیوەی دەنگدەران دەنگیان نەداوە.