دەستەی کەشناسیی عێراق: بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە لە کەلار روویدا

هاووڵاتیانی ناوچەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، تائێستاش زیانەکانی بوومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراون

دەستەی کەشناسیی عیراق رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە قەزای کەلار روویداوە، کە چەقەکەی دەکەوێتە 9 کیلۆمەتری باشووری رۆژهەڵاتی قەزاکە.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، "کاتژمێر 11:04 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ 18ـی تەمووزی 2022، کە چەقەکەی لە دووری 9 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی قەزای کەلاری پارێزگای سلێمانی بووە، بە گوڕەی 4.6 پلەی رێختەر".

جێی باسە، هاووڵاتیانی ناوچەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، تائێستاش زیانەکانی بوومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراون.