دەستەی دەستپاکی پارێزگارێکی پێشوو بانگهێشتی دادگە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستەی دەستپاکی پارێزگارێکی پێشوو بانگهێشتی دادگە دەکات

دەستەی دەستپاکی پارێزگارێکی پێشوو بانگهێشتی دادگە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دەستەی دەستپاکی پارێزگارێکی پێشوو بانگهێشتی دادگە دەکات
0

لایک

دەستەى دەستپاکیى عێراق سێ فەرمان دەردەکات بۆ ئامادەبوونی پارێزگارى پێشووترى بابل لە دادگە، ئەوەش بەتۆمەتى ئەوەى کە پۆستەکەى بۆ سوودى کەسی بەکارهێناوە و خانووى بەکرێ گرتووە بەبێ ئەوەى کرێ بدات.

23ـى تشرینى یەکەمى 2022، دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، سێ بڕیار دژى پارێزگارى پێشووترى بابل لەلایەن دەستەکەوە دەرکراوە بۆ ئەوەی لە دادگە ئامادە بێت، ئەوەش بەتۆمەتى ئەنجامدانى لادانى بەمەبەست لە ئەرکەکەی بەمەبەستى سوودى کەسى.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو پارێزگارەى پێشووترى بابل خانوویەکى لە شارى حیللەى ناوەندى پارێزگاى بابل بە کرێ گرتووە بەدرێژایی ئەو ماوەیەی پارێزگار و دواتریش پەرلەمانتار بووە، بێ ئەوەى کرێکەى بدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، پارێزگارى پێشووترى بابل زەویى تەرخانکراوى بۆ کەسوکارى شەهیدان داوەتە کەسانێک کە کەسوکارى شەهیدان نەبوون.

ناوبراو بەگوێرەى ماددەى 331ـى یاساى سزادانى عێراقى ئەو فەرمانانەى بۆ دەرکراوە کە سزاکەى بەندکردن و پێبژاردنى داراییە.