دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی “مەترسیدار”ی داعش لە عێراق راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی “مەترسیدار”ی داعش لە عێراق راگەیەندرا

دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی “مەترسیدار”ی داعش لە عێراق راگەیەندرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی “مەترسیدار”ی داعش لە عێراق راگەیەندرا
1

لایک

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی “مەترسیدار”ی داعشی لە باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند.

ئاژانسی ھەواڵگریی و لیکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانیاندا لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، شەش تیرۆریستی “مەترسیدار”ی داعش دەستگیرکراون.

راشیگەیاندووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە لە ساڵی ٢٠١٤وە پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کردووە.

باسی لەوەش کردووە کە پێنج لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، لەبەناو دیوانەکانی (فێرکردن، زەکات، مزگەوتەکان، باڵی مەدەنی سەربە ویلایەتی نەینەوا و خولی راھێنانەکانی رێکخراوەکە) کاریان کردووە، ئەوەی شەشەمیش چەکدار بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە ماوەکانی رابردوودا، بەشدارییان کردووە لە ئەنجامدانی چەندین پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای سەڵاحەددین.