دەرماڵەی مانگی 5 خوێندکارانی زانکۆ یەکشەممەی داهاتوو دابەش دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەرماڵەی مانگی 5 خوێندکارانی زانکۆ یەکشەممەی داهاتوو دابەش دەکرێت

دەرماڵەی مانگی 5 خوێندکارانی زانکۆ یەکشەممەی داهاتوو دابەش دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دەرماڵەی مانگی 5 خوێندکارانی زانکۆ یەکشەممەی داهاتوو دابەش دەکرێت
0

لایک

یاردیدەدەری سەرۆکی زانکۆی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی (5)ی خوێندکاران دابەشدەکرێت.

د.پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئاگادار دەکەین کە هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی  (5) دابەش دەکرێت.

دەشڵێت، بەڵێنمان پێدراوە کە پاش ماوەیەکی دیکە دەرماڵەی مانگی (6) بدرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، زانکۆی سلێمانی داواکاری پێشکەش کردووە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کە رێکاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەر بۆ رەزامەندی خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023).