دیالە.. دەست بەسەر کۆمەڵێک مووشەکی “ستریلا”ـدا گیرا

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، دەست بەسەر کۆمەڵێک مووشەکی جۆری "ستریلا" لە سنووری پارێزگای دیالەدا گیرا.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "مەفرەزەکانی پۆلیس بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەرەنگاربوونەوەی تەقەمەنی، توانیان دەستبگرن بەسەر کۆگایەکی بچووکی ژێر زەوی لە یەکێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری پارێزگای دیالە کە تابەت بوو بە تیرۆریستانی داعش کە پێنج مووشەکی جۆری "ستریلا"ـی تیادا بوو".

شایەنی باسە، مووشەکەکان دوای دەست بەسەرداگرتنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پووچەڵکراونەتەوە.