دیارده‌ی خۆرگیران روده‌دات.. بەپێی شارەکەت کاتەکەی بزانە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، بەگوێرەی پێوانە فەلەكییەكان سێشەممە خۆرگیرانی نیمچەیی لە ئاسمانی هەرێم رودەدات.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، رۆژی سێشەممە له‌ كاتژمێر 12:59ـی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا كاتژمێر 03:30ـی دوای نیوەڕۆ، دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا روده‌دات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندندا هاتوه‌، لەو كاتەی مانگ لە باكوری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆر و دیاردەكە له‌ كاتژمێر 12:59ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا دەستپێدەكات، لە كاتژمێر 02:17 ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێت، پاشان وردە وردە دور دەكەوێتەوە و لە كاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواوی كۆتایی پێدێت.

دیاردەی خۆرگیران لە وڵاتانی ناوەڕاست، رۆژهەڵاتی ئەوروپا، باكور و رۆژهەڵاتی ئەفریقا و رۆژئاوای ئاسیا دەردەکەوێت، بەڵام دانیشتوانی باشوری رۆژهەڵاتی ئەفریقا، رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمریكای باكور و باشور و ئوستورالیا ئەو دەیاردەیە نابینن.

کاتەکانی خۆرگیران بەپێی ناوچەکانی هەرێم جیاواز دەبێت

🔴 شاری دهۆک لە کاتژمێر 12:56:53 دەست پێ دەکات ولەکاتژمێر 03:27:57 دوای نیوەڕۆ کۆتایی دێت .

🔴 شاری هەولێر لە کاتژمێر 12:59:44ی نیوەڕۆ دەست پێ دەکات و لەکاتژمێر 15:30:22 دوای نیوەڕۆ کۆتایی پێ دێت


🔴 شاری سلێمانی لە کاتژمێر 01:03:00 دوای نیوەڕۆ دەست پێ دەکات لەکاتژمێر 03:33:04 دوای نیوەڕۆ کۆتایی دێت .

🔴 شاری هەڵەبجە لە کاتژمێر 01:04:30 دەست پێ دەکات و لەکاتژمێر 03:34:14 دوای نیوەڕۆ کۆتایی دێت .