دۆناڵد ترەمپ: میدیا بڕیار لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نادات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوای ئەوەی راگەیەندرا کە جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بووەتە براوەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە تا ئێستا ھەڵبژاردنەکان کۆتاییان نەھاتووە و وتیشی، "ناوەستم تا داوای گەلی ئەمریکا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوەیەکی دروست و ئەو دیموکراسییەی کە شایەنییەتی و داوای دەکات، جێبەجێ دەبێت".   ترەمپ لە دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی بایدن بە شێوەیەکی نافەرمی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.   ترەمپ رایگەیاند: "ھەموومان دەزانین کە بایدن بۆ بەشێوەیەکی ھەڵە خۆی وەک براوەی ھەڵبژاردنەکان راگەیاند و دەشزانین بۆ ھاوپەیمانەکانی لە نێو راگەیاندنەکاندا ھاوکاری ئەو دەکەن. نایانەوێت راستییەکان ئاشکرا بن. ھەڵبژاردنەکان تا ئێستا کۆتاییان نەھاتووە".   ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە لە بەشێکی ویلایەتەکان کە ئەنجامەکان زۆر لەیەک نزیکن دووبارە دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێ و لە بەشێکی ویلایەتەکانی دیکەش سکاڵایان تۆمارکردووە. وتیشی: "میدیا بڕیار لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نادات بەڵکو ئەو دەنگانە بڕیار دەدەن کە بە شێوەیەکی یاسایی بەکارھاتوون".   ترەمپ ئاماژەشی بەوە کرد کە لە رۆژی دووشەممەوە تیمی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکەی دەست بە گرتنەبەری رێکاری یاسای لەمبارەیەوە دەکەن.   ترەمپ راشیگەیاند "بایدن چی دەشارێتەوە؟ "ناوەستم تا داوای گەلی ئەمریکا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوەیەکی دروست و ئەو دیموکراسییەی کە شایەنییەتی و داوای دەکات، جێبەجێ دەبێت".