بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گەیشتە سەروو 166 هەزار

ئەمڕۆ دووشەممە 30-01-2023 کاتژمێر 10:45ـی بەیانی، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 166 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی 64 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و کەمبووە و بووەتە بەهۆی دابەزینی زیاتری بەهای دینار.

جێی باسە، زیاتر لە مانگێکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە، وێڕای رێکارەکانی حکومەتی عێراق و گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، تاکو ئەمڕۆ بەهای دینار ناجێگیرە.