دژه‌تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر(ئەربیل) راگه‌یاند و زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه خسته‌ڕوو.
دەقی راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان:
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیران، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تۆکسۆن لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لە نزیک بارەگای حیزبی سازمانی خەباتی ئێران، کەسێک بریندار بوو.
ئەوەش هاتووە، “بەگوێرەی زانیارییەکان، بریندارەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ناوی (ئەکبەر سەفەر ئەڵماس)ـە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانه، لەدایکبووی ساڵی 1973یە و ئەندامی حیزبی سازمانی خەباتی ئێرانە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکان لەو بارەوە بەردەوامە.