ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ژماره‌یه‌ک ئۆپراسیۆنی تایبه‌تدا، نۆ تیرۆریستیان له سنووری هەریەک لە پارێزگای كه‌ركوک و به‌غداد ده‌ستگیركردووه و تیرۆرستێكیشیان كوشتووه.
ده‌زگای دژه تیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی رێنمایی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و به‌دواداچوونی راسته‌وخۆی فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م عه‌بدولوه‌هاب سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆر، زنجیره‌یه‌ک ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تیان ئه‌نجامداوە، كه هێزه‌كانیان له بۆسه‌یه‌كدا لە ناوچەی زنجیرە چیاکانی حه‌مرین له پارێزگای كه‌ركوک ئه‌نجامیاندا و توانیان تیرۆرستێک بكوژن و یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ستگیربكه‌ن كه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كه‌ركوك بووه.
ئەوەش هاتووە، “له ئۆپراسیۆنی دووه‌مدا هێزه‌كانیان له ناو پارێزگای كه‌ركوک پێنج تیرۆرستیان ده‌ستگیركردووە كه چوار كه‌سیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاوازی وڵاتانن”.
باس لەوەشکراوە، “له ئۆپه‌راسیۆنی سێیه‌مدا هێزه‌كانی دژه تیرۆر سه‌ركه‌وتوو بوون له ده‌ستگیركردنی تیرۆرستێک ویستی له رێگه‌ی بازگه‌ی سقوڕه‌وه بچێته ناو پایته‌خت، هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركرا كه ده‌ویست بچێته ناو قه‌زای ئه‌بوغرێبه‌وه”.
لەلایەنی دیکەوە راگەیەندراوە، “له ئۆپه‌راسیۆنی چواره‌مدا تیرۆریست محه‌مه‌د زوبه‌یعی كه دوو نازناوی هه‌بوو ئه‌وانیش “ئه‌بو عیزام و ئه‌بو یوسف” فه‌وجی زه‌رقاویه له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای به‌غداد ده‌ستگیركراوه، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنیشی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و دژه تیرۆری هه‌ولێر(ئەربیل) بووه له‌سه‌ر رێگای نێوان عێراق و سووریا.