دژەتیرۆر؛ پیلانی هەڵاتنی شەش تیرۆریست پووچەڵکرایەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به پشت به‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ژماره‌یه‌ک تیرۆرستی داواكراو و هه‌ڵهاتوو له یاسایان ده‌ستگیر كردووه كه به‌نیازبوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هەڵبێن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و به‌دواداچوون به پشت به‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، توانرا شه‌ش تیرۆرستی داواكراو به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیربكرێن كه به‌نیازبوون له‌ناو خاكی هه‌رێمه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵبێن".
ئەوەش هاتووە، "ئه‌و تیرۆرستانه له دادگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق داواكراوبوون به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری تیرۆرستی و وه‌ک به‌شداریكردنی شه‌ڕی تیرۆر و كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی".
ئەوەش ئاشکراکراوە، دوابه‌دوای ده‌ستگیركردن و كردنه‌وه‌ی په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد هه‌ریه‌كه له‌و شه‌ش داواكراوه به‌ناوه‌كانی (م.ص.ص)، (ع.ع.م)، (م.ع.س)، (ن.ش.م)، (هـ.ش.م)، (ع.ع.ح) راده‌ستی ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی فیدڕاڵی كران به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنیان به یاسا.