دوو کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک دەستگیرکران
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ماڵێك ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی له بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای یاساییان تۆماركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌قه له‌ماڵه‌كه‌یان كراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و كه‌شف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت كه ئاسه‌واری فیشه‌ک به‌خانووه‌كه‌وه بووه.
ئەوەش هاتووە، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا، توانیان دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ه، ك، م) له‌دایكبووی 1969 (پ، خ، ح) له‌دایكبووی 1989 ده‌ستگیربكه‌ن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێک و چه‌كێک له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباران بووه.
جێی باسە، هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه تۆمه‌تباران به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵ سكاڵاكاران ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.