وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگهیاند، لهسهر رێگهی نێوان هەولێر(ئەربیل) – کەرکوک دوو کەس بە تۆمەتی “قاچاخچێتیکردن” بە دۆلار دەستگیرکراون، کە بڕی 200 ملیۆن دیناریان پێبووە و ھەوڵیانداوە بیبەنە ناو کەرکوک.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، هەوڵەکانی چڕترکردەوە بۆ بەدواداچوون و دهستگیركردنی ئهو كهسانهی كه دهستیان ههیه له بهرزكردنهوهی بههای دۆلار بهرامبهر بهدینار و لهو چوارچێوهیهدا هێزهكانیان لە بازگەی دارمان لەنێوان کەرکوک و ھەولێر دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە دوو تۆمەتبار ھەوڵیانداوە داخڵی کەرکوکی بکەن، ئۆتۆمبێلەکەش بڕی 200 ملیۆن دیناری لە جۆری 25 ھەزار دیناری تیادا بووە.
ئەوەش هاتووە، بەپێی دانپێدانانە سەرەتاییەکانی ئهو دوو كهسه، یەکێکیان خاوەنی چوار دەروازەی “کی کارد”ـە لە پارێزگای کەرکوک و ھاوکاری کەسێکی دیكهی کردووە کە خاوەنی کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕکردنی دراوە و دانیاناوە بەوەی کە بڕێک دیناریان لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەولێر وەرگرتووە.
ماوەیەکە بهرپرسانی عێراق باس لە بردنە دەرەوەی بە قاچاخی دۆلار لە عێراقەوە دەکەن کە ئەمەش بووهتە هۆی کۆت و بەند خستنەسەر داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق بە دۆلار لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە.