دوو کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی سۆران رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بە 390 گرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و چاودێریەكی ورد لە رێكەوتی 20-08-2022، لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی سۆران سەربە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان.

توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 390) گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ کەل و پەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دوو دانە ( تەرازوو ) یەک دانە چەكی جۆری ( دەمانچە ) و لەگەڵ دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار بەناوەكانی ( ز ـ ا ـ ت ) و ( ا ـ م ـ ا ) تۆمەتبارەكان رەوانەی دادگا كراون پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.