دوو وێستگەی کارەبا لەژێر چاودێری سەرۆکی حکومەت لە سۆران دەکرێتە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوو وێستگەی کارەبا لەژێر چاودێری سەرۆکی حکومەت لە سۆران دەکرێتە

دوو وێستگەی کارەبا لەژێر چاودێری سەرۆکی حکومەت لە سۆران دەکرێتە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
دوو وێستگەی کارەبا لەژێر چاودێری سەرۆکی حکومەت لە سۆران دەکرێتە
0

لایک

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوو پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌، كاتژمێر 10ـى به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشەممە29-03-2022، له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، لە مەراسیمێكدا دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە (دیلزیان) بەگوژمەی 2.1 ملیار دینار دەكرێنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی کارەبا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، دوو پڕۆژه‌كه‌ بریتین له‌:

1- دابینكردنی وێستگەیەكی كارەبای مۆبایل.
2- راكێشانی 6 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی كارەبای دیلزیان.