دوو تەقینەوە لە نزیک وێستگەیەکی پاس لە سەنتەری شاری قودس (ئورشەلیم) روویاندا و نزیکەی 15 کەس برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2022، دوو تەقینەوە لە وێستگەیەکی پاس لە سەنتەری شاری قودس روویاندا.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیای ئیسرائیل، تەقینەوەکان لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە بوون کە لە وێستگەکە لەنێو جانتایەکدا دانراون، بەڵام هێشتا پۆلیسی ئیسرائیلی ئەو راپۆرتانەی پشتڕاستنەکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکەن، هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، 15 کەس برینداربوون و چواریان تەندروستییان جێگیر نییە.