دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکران

لەمیانی دووەم رۆژی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاكانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامی دەدەن، دوو تیرۆریست دەستگیركران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاكانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامی دەدەن بۆ دووەم رۆژ بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە لەمیانی دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەدا، دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركراون کە پێشتر بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون.