دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکران

دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکران
0

لایک

لەمیانی دووەم رۆژی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی پۆڵایین” كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاكانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامی دەدەن، دوو تیرۆریست دەستگیركران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی پۆڵایین”كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاكانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامی دەدەن بۆ دووەم رۆژ بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە لەمیانی دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەدا، دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركراون کە پێشتر بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون.