دوو تیرۆرسیتی داعش لە سەڵاحەددین کوژران

دوو چەکداری تیرۆریستی داعش لە سامەرا- باشووری پارێزگای سەڵاحەددین کوژران

هێزەکانی سەرایا سەلام رایانگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمان، دوو چەکداری سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سامەرا- باشووری پارێزگای سەڵاحەددین کوژران.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی (واع)، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سەرایا سەلام کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەرا، تواندرا دوو چەکداری سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بکوژن و سێ خێزانیش کە لەلایەن تیرۆریستان بەند کرابوون، ئازادبکرێن.