دوو بازرگانی بیانیی ماددە هۆشبەرەکان لە واست دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، دوو تۆمەتباری بیانی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە لە پارێزگای میسان دەستگیرکران.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، "دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری هەواڵگری و دەرکردنی بڕیاری یاسایی لە دادگە، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای واست دوو کەسیان دەستگیرکردن کە بە رەگەز بیانین و کاری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەکەن".

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، "لەمیانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەستبەسەر 5 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ و تلیاک و چەکی جۆری کلاشینکۆف گیراوە".

شایەنی باسە، تۆمەتبارەکان رێوشوێنی پێویستی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.