دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، دوو تۆمەتباری بیانی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە لە پارێزگای میسان دەستگیرکران.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، “دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری هەواڵگری و دەرکردنی بڕیاری یاسایی لە دادگە، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای واست دوو کەسیان دەستگیرکردن کە بە رەگەز بیانین و کاری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەکەن”.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، “لەمیانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەستبەسەر 5 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ و تلیاک و چەکی جۆری کلاشینکۆف گیراوە”.
شایەنی باسە، تۆمەتبارەکان رێوشوێنی پێویستی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.