دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بە تیرۆریستانی داعش لە کەرکوک کرایە ئامانج
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بە تیرۆریستانی داعش لە کەرکوک کرایە ئامانج

دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بە تیرۆریستانی داعش لە کەرکوک کرایە ئامانج

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بە تیرۆریستانی داعش لە کەرکوک کرایە ئامانج
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە سوپا، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بە تیرۆریستانی داعشیان لە کەرکوک کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “قارەمانەکانمان لە هێزی ئاسمانی سوپا توانیان لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا، دوو ئۆتۆمبێلی سەربە تیرۆریستانی داعش لەجۆری (پیک ئەپ و سوپەر) لە گوندێکی چۆڵکراوی سنووری پارێزگای کەرکوک بکەنە ئامانج”.

ئەوەش هاتووە، “لەدوای ئۆپەراسیۆنەکە هێزەکانی سوپا بۆ پشکنین و بەدواداچوون چوونەتە شوێنی رووداوەکە”.