دووەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

دووەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دووەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا
0

لایک

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوک رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و لەئێستاشدا ئەو تووشبووە لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

دوای بە دوای پشكنینه‌كانی ئەو هاووڵاتیە ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوونه‌، له‌ئێستاشدا كه‌ره‌نتین كراوه‌ و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌ و به‌پێی پرۆتۆكۆله‌ زانستیه‌كان ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی بۆ به‌كارده‌هێندرێت.

ئەوەشهاتووە، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ تووشبووه‌ ناوی عەبدولحوسێن محەمەدە پیشەی مامۆستایە و تەمەنی 36 ساڵە.

شایەنی باسە ئەمە دووەم حاڵەتی پەتای خوێنبەربوونە لە کەرکوک حاڵەتی یەکەم رۆژێک بەر جەژنی رەمەزان وەک یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا، رۆژی 6ی ئایار گیانیلەدەستدا.

ئەم نەخۆشییە کە بە تای “کۆنگۆ یاخود کرایمیا” ناسراوە نەخۆشیەکی مەترسیدارە و بە پێوەدان یاخود پەیوەندیکردن لەگەڵ ئاژەڵی ماڵی وەک مەڕ و بزن و پەلەوەردا دەگوازرێتەوە.