دووبارە ناوچەی سەوز بۆردومان کرا
شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، بۆ دووەمجار ناوچەی سەوز لە بەغداد بۆردومان کرا، لە ئەنجامدا حەوت کەس برینداربوون.
لەمیانی بۆردومانەکەدا، سێ مووشەک لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداد کراوە، یه‌كەمیان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، دووەم له‌نزیک میوانخانه‌ی په‌رله‌مان و مووشه‌كی سێیه‌میش له‌نزیک بازگه‌ی قودسی به‌غداد كه‌وتووەتە خواره‌وه".
هاوکات، له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كاندا حه‌وت كه‌س برینداربوون، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
جێی باسە، پێشتریش دوو گوللـە هاوەن لە گۆڕەپانێکی بەرامبەر پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغداد کەوتنە خوارەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.