گرێکوێرەی پاڵەوانێتی وەرزی 2021-2022ـی سێری ئا، لە ھەفتەی 38ـی خولەکە کرایەوە. میلانی پێشەنگی دوایین ھەفتەکانی خولەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووه میوانی یانەی ساسولۆ و یانەی ئینتەر لە یاریگای خۆی میواندارێتی یانەی سامبادۆریای کرد.
یانەی میلانی میوان توانی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵەکانی ئۆلیڤەر جیرۆ لە خولەکەکانی 17 و 32 و فرانک کیسێ لە خولەکی 36 بە ئەنجامی 3-0 کۆتایی پێبھێنێت.
میلان بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 86 خاڵ و بووه پاڵەوانی خولەکە. بەمشێوەیە میلان دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ جارێکی دیکە بە بەرزکردنەوەی جامی سێری ئا شادبوویەوە.
میلان بەم بردنەوەیە کۆی نازناوەکانی بۆ 19 نازناو بەرزکردەوە و توانی بگاتەوە یانەی ئینتەری رکابەری کە بە نازناوەکەی وەرزی رابردوو تێپەڕاندبوو. لە ئێستاشدا یانەی یوڤەنتۆس بە 36 نازناو زۆرترین نازناوی سێری ئای بردووهتهوه.