دوای چەندین ساڵ سەرژمێری بۆ دانیشتووانی عێراق ئەنجام دەدرێت

بە لەئەستۆگرتنی ئەرکەکان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی داهاتوو سەرژمێری ئەلیکترۆنی بۆ زانینی ژمارەی دانیشتووان لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

مەهدی عەلاک، راوێژکاری سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە روونکردنەوەیەکدا نووسیویەتی، رێوشوێنەکان بۆ سەرژمێری دانیشتووانی عێراق تەواوکراون و لە 2023 پڕۆسەکە جێبەجێ دەکرێت.

عەلاک راشیگەیاند، "حکومەتی عێراق خواستێکی زۆری بۆ ئەنجامدانی ئەم سەرژمێرییە هەیە و پێویستیشە ساڵی داهاتوو سندووقێک لە بودجەی عێراق تەرخان بکرێت بۆ ئەم بابەتە".

ئەوەشی ئاشکراکرد، سەرژمێرییەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەسەر هێڵی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەم پڕۆسەیەش پێویستە ئامێر و ستافی تەکنیکی زووتر ئامادە بکرێن.