ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر(ئەربیل) ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاریدا به‌داخستنی هۆتێلێک له‌گه‌ڕه‌كی كورانی عه‌نكاوه، به‌هۆی هه‌راسانكردنی هاووڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیی هۆتێلێک، كه هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی كورانی عه‌نكاوه‌ی هه‌راسانكردبوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، تیمه‌كانی قایمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێری راسپارد، ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی هۆتێله‌كه‌دا بكرێت و دابخرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “هۆتێله‌كه له یاسا و رێنماییه‌كانی حكومه‌ت ده‌رچوبو، بۆیه له رێگه‌ی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه داخرا”.
پێشتر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ناو هۆڵی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه كه ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌نگی ئاهه‌نگگێڕانی ناو ئه‌و هۆتێله ده‌گاته نه‌خۆشه‌كان و هه‌راسانی كردون، به‌شێك له‌هاوڵاتیانیش له‌وباره‌یه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.