دوای مردنی دوو خانەنشین، بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ بڕیاری دەستلەکار پێکێشانەوەی بۆ دەرکرا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • دوای مردنی دوو خانەنشین، بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ بڕیاری دەستلەکار پێکێشانەوەی بۆ دەرکرا

دوای مردنی دوو خانەنشین، بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ بڕیاری دەستلەکار پێکێشانەوەی بۆ دەرکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
دوای مردنی دوو خانەنشین، بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ بڕیاری دەستلەکار پێکێشانەوەی بۆ دەرکرا
0

لایک

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بڕیاری دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ دەرکردووە و داواش دەکات لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیان پێکبهێنرێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، “بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ (روقیە عومەر سەعید) و بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەممەد) جێگری بانکەکە.

ئەمڕۆ دوو خانەنشین لەکاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەیان لە بەردەم بانکی تانجەرۆی سلێمانی گیانیان لەدەستدا و وەزیری دارای بڕیاریدا لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکبهێندرێت کە پێکهاتبێت لە زانا محەممەد قادر، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی سلێمانی، ئاشتی کەریم سەیف، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم – سلێمانی، دەرسیم نەوزاد محەممەد، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی و سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی سلێمانی.

شایەنی باسە، ئازاد ئیسماعیل تەمەن 76 ساڵ و عەزیز ئیبراهیم تەمەن 70 ساڵ، ئەو دوو هانیشتمانییەن کە ئەمڕۆ 20ـی ئادار لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیاندا گیانیان لەدەستدا.