پۆلیسی ههولێر دهستگیركردنی كهسێكی بههۆی دزیكردنهوه ڕاگهیاند كه تهنیا سێ مانگ بوو له گرتووخانه ئازادكرابوو.
پۆلیسی ههولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگهیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان بەناوی (ا. ا. ع.) دەستگیر کرد بە تۆمەتی دزیکردن.
ئاماژە بەوەکراوە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار، دانی نا بە تاوانەکەی کە بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریکی و (17) مسقاڵ زێڕ و (450) هەزار دیناری عێراقی دزیبوو لە گەڕەکی (5)ی حەسارۆک له شاری ههولێر.
دەشڵێت، تۆمەتبار دانی بەوەش دانا کە ماوەی (13) ساڵە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و ماوەی (3) مانگە ئازاد کراوە، ئەم بڕە پارەیەشی بۆ کڕینی ماددەی هۆشبەر بەکارهێناوە.
پۆلیسی ههولێر ئاماژهی بهوهش دا كه لە کاتی دەستگیرکردنی دەستبەسەر ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و حەشیش) گیرا. جهختیشی كردهوه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانبارڕێک خرا و بە پێی ماددە (443) لە یاسای سزادان و لە کاتی ئێستاشدا ڕاگیراوە.