دوای رووداوە تیرۆریستییەکەی کەرکوک شاندێکی باڵای ئەمنیی گەیشتە ئەو پارێزگایە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوای رووداوە تیرۆریستییەکەی کەرکوک شاندێکی باڵای ئەمنیی گەیشتە ئەو پارێزگایە

دوای رووداوە تیرۆریستییەکەی کەرکوک شاندێکی باڵای ئەمنیی گەیشتە ئەو پارێزگایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
دوای رووداوە تیرۆریستییەکەی کەرکوک شاندێکی باڵای ئەمنیی گەیشتە ئەو پارێزگایە
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، دوای رووداوە تیرۆرستییەکەی کەرکوک کە تیایدا 4 سەربازی عێراقی بەدەستی چەکدارانی داعش کوژران، شاندێکی باڵای ئەمنیی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەیشتنە کەرکوک.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “سوپاسالاری عێراق و جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتنە بنکەی فیرقەی هەشت بۆ لەنزیکەوە ئاشنابوون بە تاوانێک کە لە خاڵێکی سەربازی روویدابوو”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “راستەوخۆ لەگەڵ گەیشتنی ئەو شاندە ئەمنییە بۆ شوێنی دووراوەکە، فرمان بە دەستپێردنی لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم کراوە”.

جێی باسە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چوار سەربازی سوپای عێراق لە قەزای دوبز لەسنووری پارێزگای کەرکوک بەدەست تیرۆریستانی داعش کوژران.