دوای دزینی 3 ملیار دینار و 3 كیلۆ زێڕ لە ماڵێك چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

ئەمڕۆ یەكشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە پارێزگای نەجەف دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند كە 3 ملیار دۆلاریان لە ماڵێک دزیوە.


ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی سەركەوتووانە كە لەلایەن مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە پارێزگای نەجەف ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەدا توانراوە چوار تۆمەتباری هەڵاتوو دەستگیربكەن كە لەماڵی بازرگانێكی پارێزگاكە بڕی (3) ملیار دیناری عێراقی و (3) كیلۆ زێڕیان دزیبوو.


ئەوەش هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ئەنجامدراوە، هەروەها دەست بەسەر بەشێک لە بڕە پارە دزراوەكاندا گیراوە.