ئه‌ندامێكی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی سیاسی له‌دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دێته ئاراوه.
جه‌واد بۆلانی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئاماژەی بەوە کرد، “به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كان هۆكارێكن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی سیاسی و به‌مشێوه‌یه‌ش ئیراده‌ی سیاسی نوێ له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌یه‌ك بۆ سازان دێته ئاراوه، به‌مه‌به‌ستی زیاتر له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان”.
وتیشی، “دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان هێزه سیاسییه‌كان ده‌چنه ناو دیالۆگی جدیتره‌وه و قه‌یرانی سیاسی له‌وڵات تێده‌په‌ڕێندرێت”.
ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی كه‌پێشتر كراون بوونه‌ته هۆكار بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ده‌رچوون له گه‌مارۆی سیاسی.
باس لەوەش دەکات، “دیالۆگه‌كانی نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كوتله‌ی سه‌در نه‌گه‌یشتون به‌بنبه‌ست و ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده قۆناغی ئێستا كێشمه‌كێش و ململانێی زۆری سیاسی تێدایه”.