دوای تەواوبوونی خۆپیشاندانەکان؛ شەقامەکانی بەغداد بە قەڕەباڵغییەکی زۆر بەیانی کردەوە

دوای تەواوبوونی خۆپیشاندانەکانی تشرین، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە شەقامەکانی بەغداد بە قەرەباڵغییەکی زۆر بەخەبەر بوویەوە، دوای ئەوەی بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی 2019 بەشێکی زۆری شەقام و پردەکان لەو پارێزگایە داخرابوون.

ئەمڕۆ دوای کرانەوەی رێگاوبانە داخراوەکانیی بەغداد کە هاتووچۆی بە تەواوی راگرتبوو، فەرمانبەران و هاووڵاتییانی بەغداد بەشێوەیەکی ئاسایی دەستیان بەژیان کردەوە.

جێی باسە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد شەوی رابردوو کرانەوەی گشت رێگاوبانە داخراوەکای بەغدادی راگەیاند، جگە لە پردەکانی کۆماری و سنەکە لە ناوەڕاستی پایتەخت.