شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو هێزەکانیان لە هەڵمەتێکی راوەدوونانی تیرۆریستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا، پێگەیەکی چەکدارانی داعشیان گەمارۆدا و لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوولا 8 تیرۆریستی داعش کوژران و دوو ئەندامی سەربە هێزە ئەمنییەکانیش گیانیان لەدەستدا.
ئەوەش هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەزەر-ی سنووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەکراوە کە لەمیانی گەمارۆدانی پێگەی تیرۆریستاندا، یەکێک لە چەکداران داعش خۆی تەقاندووەتەوە.
لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکاندا، 8 چەکداری داعش کوژراون و 2 ئەندامی سەربە یەکەکانی ۆەشدی شەعبیش گیانیان لەدەستداوە.