به‌رپرسێكی نه‌خۆشخانەی پیشاوەر لە پاكستان رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی مزگه‌وتی پیشاوه‌ر له باكووری رۆژئاوای پاكستان بۆ 83 كه‌س به‌رزبووەته‌وه.
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، محه‌ممه‌د عاسم خان، وته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی “لیدی ریدینگ”ی پیشاوەر له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ک ته‌رمی دیكه گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌شی تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌فه‌رمی پشتڕاستكراوه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 83 كه‌س، زیاتر له 150 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس، به‌رپرسانی پۆلیس و شایه‌تحاڵه‌كان رایانگه‌یاندووه، هێرشبه‌ره‌كه نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا و له‌ریزی یه‌كه‌می نوێژخوێنان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه كه مزگه‌وته‌كه پڕ له نوێژخوێنان بووه و نوێژی نیوه‌ڕۆیان ئه‌نجامداوه کە ژمارەیەکی زۆریان پۆلیس بوونە.
سەرەڕای ئەوەی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی تاڵیبانی پاكستان كرا له ئه‌نجامدانی هێرشی خۆكوژی هاوشێوه تێوه‌گلاوه، به‌ڵام له‌دواین راگه‌یه‌ندراویدا، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بێ به‌ری بوونی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ربڕی و ره‌تیكرده‌وه، “له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانیانه‌وه ته‌قینه‌وه خۆكوژیه‌كه‌ی مزگه‌وتی پیشاوه‌ر ئه‌نجامدرابێت”.