وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوبات لە وڵاتەکەی و بوومەلەرزەکانی رۆژانی دوایی، تائێستا 43 هەزار و 556 کەس گیانیان لەدەستداوە و 80%ـی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانیش، زیانیان بەرکەوتووە.
سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا شەوی رابردوو لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی وڵاتەکەیانەوە بۆ 43 هەزار و 556 کەس بەرزبووەتەوە.
وتیشی، 80%ـی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان زیانیان بەرکەوتووە، بۆیە هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لەماوەی دوو مانگدا 100 هەزار خانووی کۆنتێنەر بۆ ئەوانەی بێ ماڵ بوون دابین بکەن.
بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بەپێوەری رێختەر شاری مەراشی لە تورکیا هەژاند. بوومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە، لە تورکیا و سووریاش تائێستا گیان لەدەستدانی زیاتر لە 43 هەزار کەس راگەیەنراوە.