دهۆک.. ئاگر لە ماڵێک دەکەوێتەوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیان لەدەستد دەدات

بەرگریی شارستانیی دھۆک رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا منداڵێکی پێنج ساڵ گیانی لەدەستدا و دایکیشی برینداربوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2022، بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دھۆک بە میدیاکانی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە لە گەڕەکی حەوشکێی دھۆک. بەوهۆیەوە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان گیانی لەدەستداوە و دایکی منداڵەکەش برینداربووە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ھۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە و ھەر زوو لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵکراوە.

وێنەی ماڵە سووتاوەکە