داوا دەکرێت وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت

لەسەر گرانبوونی نرخی کاڵا و خۆراک وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکریت

تایبەت بە گرانبوونی نرخی خۆراک و کاڵاکان لەبازاڕەکانی هەرێم ژمارەیەک پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان - عێراق داوا دەکەن وەزیری دارایی و ئابووری بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت.

بەگوێرەی نوسراوێک، کە واژۆی 41 پەرلەمانتاری لەسەرە، لە ناوەڕۆکەکەیدا هاتووە، داوا دەکەین بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و خۆراک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتە بەرنامەی کاری گفتوگۆی هەفتانەی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان.

ئەوەشهاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم بانگێشت بکرێت و چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.

شایەنی باسە، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی بەشێک لە کاڵا و خۆراکەکان بە تایبەت(رۆن، زەیت)بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.